رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر خولێکی پەرەپێدان لە بواری «زیرەکیی دەستکرد» بۆ ئەندازیاران و فەرمانبەرانی نەخشەدانانی ئاوەدانی ڕێک دەخات

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پەرەپێدانی توانای ئەندازیاران و فەرمانبەران و ئاشناکردنیان بە تەکنەلۆجیا سەردەمییەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر خولێکی ڕاهێنانی تایبەتی لە بواری «زانستی زیرەکیی دەستکرد» دەست پێکرد.
خولەکە لە ژێر چاودێری ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بە ئامادەبوونی ڕوناک حەسەن، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی بەڕێوەچوو، کە لەلایەن (هۆبەی توانای مرۆیی) سەر بە (بەشی پلاندانان و بەدواداچوون) ڕێکخرابوو، ماوەی سێ ڕۆژی خایاند .
پێشکەشکردنی ئەم خولە لەلایەن ئەندازیار (ئەسعەد عەلی)ـەوە بەڕێوە چوو، کە شارەزایی و بڕوانامەی لە بوارەکەدا هەیە و هاوکات خاوەنی پەڕتووکی ناسراوی (گەشتێک بە ناو زیرەکیی دەستکرد)ـە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی خول و چالاکییە زانستییەکان بەو مەبەستەی کوالێتی و کارایی کارگێڕی لە فەرمانگەکانیدا زیاتر بەرەو پێش ببات.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر