ئەمشەو سێشەممە 2026.8.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری د. عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، هێمن قادر، جێگری پارێزگار، کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگا، سەردانی عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی کرد، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی.
پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری هیوای لەشساخی و چاکبوونەوەی خێرایان بۆی خواست و ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و نیشتمانی ناوبراویان کرد لە پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی شاری هەولێر.
لای خۆیەوە سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و ئەم هەنگاوەشی بە نیشانەی بەردەوامی پەیوەندییە توندوتۆڵە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە قەڵەمدا.

