شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی شێوەکار “ڕەزوان قادر نانەکەلی” چواردەمین پێشانگای تایبەتی خۆی بڕیاڕە ئةمرِؤ سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ـی ئابدا لە گەلەریی میدیای هەولێردا لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بکاتەوە و ماوەی دوو ڕۆژیش پێشانگاکە بەردەوام بێت.
پێشانگاکە ڕەزوان نانەکەلی لەژێر درووشمی “سەمای فڵچەکان لە سرووشدا”ـیە و نزیکەی ٤٠ تابلۆی ڕەنگین لەخۆوە دەگرێت و بەرهەمی ئەمساڵی ئەو هونەرمەندە شێوەکارەن.
لە ئاخاوتنێکی بۆ “هەولێر”ـیشدا هونەرمەندی ناوبراو دەڵێت: تابلۆکانم گوزارشتن لە چیا و کێوەکانی هەڵگورد و گارە و برادۆست و تەواوی سرووشتە دڵڕفێنەکەی کوردستان و تەنانەت هەوڵمداوە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیش تێکەڵ بە ڕەنگ و تابلۆکانم بکەم بۆ ئەوەی لە ڕۆژی کرانەوەی ئەم پێشانگایەدا، کە دەبێتە چواردەمین پێشانگای تایبەتی من، جوانترین کاری هونەری خۆم نیشانی ئامادەبووانی گەلەریی میدیا بدەم.
لێرەوەش سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری دەکەم، کە کار ئاسانیان بۆ کردم تا بتوانم ئةمرِؤسێشەممە ١٨ـی ئاب تا ٢٠ـی مانگ پێشانگاکەم بکەمەوە.

