رۆژنامەی ھەولێر

پێشانگای نێودەوڵەتیی تەندروستی «مێدیکۆ» لە هەولێر کرایەوە

لەژێر چاودێری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بە دروشمی «داهاتووی تەندروستی ببینە»، کۆنفرانس و پێشانگای نێودەوڵەتیی تەندروستی «مێدیکۆ» لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر کرایەوە.

پیشەنگایەکە بە ئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی، دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەیی وەبەرهێنان، دکتۆر زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی و هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەبوون….

ئەم پێشانگایە وەک یەکەمین و گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی تەندروستی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی ناساندنی نوێترین تەکنەلۆژیا، داهێنان و کەرەستە پزیشکییەکان و پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی بەڕێوەدەچێت.

لە پێشانگاکەدا زیاتر لە ١٥٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە ١٠ وڵاتی جیهانەوە، بەشداریان کردووە و نوێترین بەرهەم و تەکنەلۆژیاکانی بواری تەندروستی و پزیشکیان نمایشکردووە .