بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە نابێت لەکاتی نۆرەگرتن بۆ بەنزین، ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەردەم دەرگای ماڵان ڕاگرن، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی ڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ بن و ڕێگری لە هاتووچۆ و چوونەژوورەوەی هاووڵاتییان بۆ ماڵەکانیان نەکەن. لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، لەکاتی بینینی ئەم حاڵەتە، شۆفێرە پێشێلکارەکان سزای پێبژاردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران جەختی کردووەتەوە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆ و پاراستنی مافی هاووڵاتیان گرنگە.

