ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی سۆران له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه، لیژنه‌یان پێكهێناوه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كه به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قامقامیه‌تی ناوه‌ندی سۆراندا هاتووه، بڕیاره‌كه پاڵپشت بە بڕیاری پێشووتری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران له شاره‌كانی كوردستان دراوه.
قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی سۆران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: بریار دراوه لە ماوەیەكی نزیكدا، له چوارچێوه‌ی لیژنهیهكدا به‌شێوه‌ی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناوچه‌كه دابەش بكرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: بڕیار دراوه به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م لیژنه لاببرێن و لێكۆلینه‌وه‌ی یاسایی توند له‌گه‌ل هه‌ر كه‌سێك ده‌كرێت كه گرفت بۆ پرۆسه‌كه یان كاری لیژنه‌كه دروست بكات له ماوه‌ی داهاتوودا.
قایمقامیه‌تی سۆران جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كە مافی هەموو لایەنەكان لە چوارچێوەی یاسا پارێزراو دەبێت و هەموو هەنگاوەكان بە شەفافیەت و دادپەروەری جێبەجێ دەكرێن.

