دانا له‌تیف
هه‌موومان چه‌ندان گریمانه‌مان له مێشكدایه كه بۆ ژن و پیاو و گه‌نج، نۆرماڵ و سروشتییه. بیرورای كولتووری له‌مه‌ڕ ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن چه‌ندان ده‌ره‌نجامی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراوی هه‌یه. ژنان و پیاوان چه‌ندان پێگه‌ی جیاوازیان له كۆمه‌لگادا هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ندان ڕۆڵی جیاوازش ده‌گێڕن. جۆری ڕه‌گه‌زی تاكه‌كان كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بیر‌و جۆر ئه‌و كاره‌ی كه تاك ده‌یه‌وێ ئه‌نجامی بدات هه‌یه. ئه‌م ڕاستییه‌ی كه ژنێك یان پیاوێك، له ڕاستیدا شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی و دره‌فه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئامانج له‌م ده‌قه نیشاندانی ئه‌م بابه‌ته‌یه كه چۆناوچۆن له كۆمه‌ڵگه هه‌مه چه‌شنه‌كان سوود له فاكته‌ره بایهلۆژیكییهكانی وه‌ك ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن بۆ ڕیزبه‌ندیكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه وه‌رده‌گرن و له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین پتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئاخۆ جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌كان ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له بایه‌لۆژی و جیاوازیه بایهلۆژییهكانی تاككاندا هه‌یه یان ڕه‌گوڕیشه‌ی له جیاوازییه كولتوورییه‌كان یان بهكۆمهڵایهتیبوونیاندا هه‌یه و دواجار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و نایه‌كسانییه ڕه‌گه‌زییه ده‌كه‌ینه‌وه له خێزاندا كه ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له مه‌سه‌له‌ی خوێندن به‌تایبه‌ت ناڕه‌خسێنن.
سه‌رچاوه‌ی جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌كان
كۆمه‌ڵناسه‌كان تێرمی ڕه‌گه‌ز بۆ دیاریكردنی شوناسی بایه‌لۆژی تاكه‌كان وه‌ك ژن یان پیاو وه‌رده‌گرن و تێرمی ڕۆڵی ڕه‌گه‌زی ئاماژه به ڕه‌فتار، ڕه‌وت و ئه‌و هه‌ستانه ده‌كات كه كولتوورێ بۆ ژنان و پیاوان به گونجاوی ده‌زانێت. تێرمی جێنده‌ر ئاماژه به بیركردنه‌وه‌ی كه‌سێ یان شوناسی كولتوورییه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌دگاری ڕه‌گه‌زی نێرینه یان مێیینه ده‌كات، له زۆربه‌ی بواره‌كاندا شوناسی ڕه‌گه‌زی كه‌سێك له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی ته‌با و كۆكه، به‌ڵام له هه‌ندێ بواردا ئه‌م كۆك و ته‌باییه بوونی نییه.
پیاوبوون و ژن‌بوون ده‌توانرێ چه‌ندان مانای جیاوازییان هه‌بێت، كاتێ تاكێ وه‌ك ژن یان پیاو وه‌سف ده‌كرێت، ئه‌شێ مه‌به‌ستمان ئه‌مانه بێت 1. هه‌ردووكیان چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه كه ئه‌شێ له ڕووی ڕه‌گه‌زییه‌وه له‌یه‌ك جیاواز بن. 2. ئه‌وان به‌ها تایبه‌ته‌كانی خۆیان له ڕۆڵه ڕه‌گه‌زییه ژنانهییهكان یان پیاوانهییهكان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، یان 3) هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی له خۆیان پیشان ئه‌ده‌ن كه بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر جێ سه‌ره‌نج و سه‌یره.
كۆمه‌ڵناسان تێرمی جێنده‌ر وه‌ك تێرمێكی بهرافراوانتر له تێرمی ڕه‌گه‌ز به‌كارده‌هێنن. ئه‌م تێرمه ته‌واوی ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه له پیاوانه و ژنانه‌بوون هه‌ست پێ ده‌كرێت، ده‌گرێته‌وه.
ئاخۆ ڕۆڵه‌كان و شوناسی ڕه‌گه‌زی به شێوه‌یه‌كی سروشتی جیاوازییه بایهلۆژیكییهكان ده‌خاته ڕوو؟ یان ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه خستۆتیه ڕوو و له بنه‌ره‌تدا شتێ به ناوی بایهلۆژیكی نییه یان زۆر كه‌مه؟ له ڕاستیدا دوو جۆر بیروڕا له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، له لایه‌ك كۆمه‌ڵێ كه‌س پێیانوایه كه بایه‌لۆژی چاره‌نووسسازه: (جیاوازییه‌كانی نێوان پیاوان و ژنان له ڕێگه‌ی هۆرمۆنه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرین و ژینگه‌ی ڕۆڵێكی كه‌میان له‌م نێوانه‌دا هه‌یه.) ئه‌م كه‌سانه ئه‌یانه‌وێ حیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌كان به شتێكی سروشتی باس بكه‌ن یان ببینن. له لایه‌كی تر كه‌سانێكی تر هه‌ن پێیانوایه كه (كۆمه‌ڵگه چاره‌نووس سازه). مۆدێلی ڕه‌فتاری ژنانه و پیاوانه به‌رهه‌می بهكۆمهڵایهتیبوونه و كاریگه‌ری هۆرمۆنه‌كان له‌م نێوانه‌دا به كه‌م ده‌زانن، ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕویان به‌م تیۆره هه‌یه ئه‌یانه‌وێ ژنان وه‌ك گروپێكی سته‌ملێكراو باس بكه‌ن.
جیاوازییه بایهلۆژیكییهكان
ئه‌وه‌ی پیاوان و ژنان له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازن گومانی تیا نییه. پیاوان زۆربه‌ی جار باڵابه‌رزتر، قورس‌تر، به‌هێزتر له ژنانن. ژنان كه‌متر زیانیان به‌رده‌كه‌وێ، كه‌متر بریندار ده‌بن و له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا به‌رامه‌به‌ر پیاوان ژیانێكی دوورودرێژتریان هه‌یه. كچان له منداڵی‌دا زووتر له كوڕان قسه ده‌كه‌ن، خانهمهكان له‌و ئه‌زموونانه‌ی كه له ڕووی كاری ده‌ستییه‌وه هه‌یان پێشینه‌ی هه‌یه و پیاوه‌كان له به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی كه‌شه‌كه توانایه‌كی باشتریان هه‌یه.
ئه‌م جیاوازییانه له كوێیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؟ ماناكانیان چییه؟
ده‌توانین بڵێین هه‌موو ئه‌و جیاوازییانه‌ی له نێوان پیاوان و ژناندا هه‌یه شتێكی سروشتی و بایه‌لۆژییه و به مانای به‌كه‌مزانینی لایه‌نێكیان هه‌یه، چونكه هه‌ر یه‌كه‌یان له ڕوانگه‌یه‌كه‌وه توانای ئه‌نجامدانی كارێكیان هه‌یه و هه‌روه‌ها جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌كان به مانای نایه‌كسانی نییه به‌لكو ده‌رخه‌ری هه‌بوونی جیاوازییه. هه‌ڵبه‌ت له كۆمه‌لگه پیشه‌سازییه مۆدێرنه‌كان كه دابه‌شكردنی كاری تیا هاتۆته ئاراوه، ئیشه‌كان كه‌متر پێویستیان به هێز و ووزه‌ی زۆره به‌لكو پتر پێویستیان به لێهاتوویی و شارازهیی زۆره كه ئه‌ویش تایبه‌ت نییه به ڕه‌گه‌زێكه‌وه.
كاریگه‌رییه كولتوورییه‌كان
ڕه‌فتار، بیروڕا و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ڕه‌شكردنه‌وه‌ی ژنان، زۆرجار به‌قولی ڕه‌گی له بیروڕا مه‌زهه‌بی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كاندا داكوتاوه، هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌م بواره‌دا كراون له زۆربه‌ی وولاتانی جیهان جیاوازی ڕه‌گه‌زی شتێكی باوه و بوونی هه‌یه، و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه هه‌یمه‌ن و ده‌ره‌فه‌تی پتر بۆ پایوان ڕه‌خساوه.
هه‌روه‌ها به خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌فتاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌مه‌ر بابه‌ته دیاریكراوه‌كانی وه‌ك ده‌ستگه‌یشتن به توانای خوێندن و خوێنده‌واری و ده‌رفه‌تی كار، ڕێژه‌ی جیاوازی ڕه‌گه‌زی و ئه‌ركه‌كه‌ی له ووڵاتانی جیاواز ئاشكراتر ده‌بێت. توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه له زۆربه‌ی خێزانه‌كاندا پیاوان كۆنترۆڵی سه‌رچاوه‌كانی وه‌ك ده‌ره‌فه‌تی خوێندن و په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و پێیانوایه ته‌نانه‌ت خوێندنی زانكۆی بۆ پیاوان پێویستره له چاو ژنان. ته‌نانه‌ت ئه‌م نایه‌كسانی ده‌رفه‌ته له كوردستان و خێزانی كوردییدا به ئاشكرا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له گوند و لادێكانی كوردستاندا، چونكه له‌و گوندانه ئاستی هوشیاری و تێگه‌یشتنیان به‌رامبه‌ر هه‌ندێ پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رز نه‌بۆته‌وه بۆیه هه‌ست به گرنگی خوێندن و په‌روه‌رده ناكه‌ن و به‌گشتی بوونه‌ته هۆكاری دانه‌به‌زینی ئاستی نه‌خوێنده‌واری له نێو ژناندا.
بۆیه ئه‌م دیده هێدی هێدی په‌ره ئه‌سێنێت و دواتر درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگا و خێزانه‌كان یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌نێو ئه‌و چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تییه په‌ره ئه‌ستێنێ و نه‌وه دوای نه‌وه ڕه‌وایه‌تی به‌و كرده‌یه ئه‌ده‌ن.
چه‌ندان ڕوانگه‌ی هه‌مه‌چه‌شن به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی خوێندنی ژنان هه‌یه، لێكچونێكی زۆری له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌گه‌لی هاوشێوه هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌شدار ژنان له سیاسه‌تدا. پتر له هه‌شتا له سه‌دی پیاوانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات پێیانوایه ئه‌و كاته‌ی توانا پیشه‌ییه‌كان كه‌مه، پیاوان مافێكی پتریان بۆ كاركردن هه‌یه، و پێیانوایه سه‌رۆكی سیاسیی باشترن له ژنان. له ته‌واوی ناوچه‌كانی جیهان، ئه‌و پیاوانه‌ی كه بۆچوونێكی له‌م چه‌شنه‌یان هه‌یه كه‌متره.
فۆرمه شاراوه‌كانی جیاوازی جێنده‌ری
فۆرمه شاراوه‌كانی جیاوازی ڕه‌گه‌زی به ئه‌ندازه‌ی توندوتیژی به‌زیان و درندانه‌یه. دیاریكردنی جیاكاری ڕیكخراو دژواتره و ڕیفۆرمكردنیش پیویستی به كاتی زیاتره. ئه‌گه‌ر كڵێشه جێنده‌رییه‌كان هه‌رگیز ڕووبه‌رووی قه‌یران نه‌بنه‌وه، نه‌ریته كولتوورییه نایهكسانهكان و جیاكاری له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر ده‌گوازرێته‌وه. دابه‌شكردنی نایه‌كسانی كار، نایه‌كسانی له خوێندن و كه‌می ده‌ره‌فه‌تی په‌روه‌رده‌یی بۆ ژنان و به‌شدارینه‌كردنی ژنان له كاری سیاسیی و پێدانی هه‌ندێ كاری لاوه‌كی. هه‌موو ئه‌مانه فۆرمه شاراوه و ناشاراوهكانی جیاكاری جێنده‌رییه كه له كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌یبینین.
وێرای ئه‌وه‌ش هه‌بوونی نایه‌كسانی جێنده‌ری، جێگه‌ی ژنان له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو له جیهاند و كوردستاندا گۆڕانێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئاگای پتر له فۆرمه‌كانی ده‌سه‌ڵات، وه‌ك توندوتیژی ڕه‌گه‌زی و فیزیكی، خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان، نه‌خوێنده‌واری و هتد، وه‌رچه‌رخانی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه بۆ ژنان به‌ڵام هیشتا هه‌ر ماوه و ڕێژه و ئاسته‌كان ئاسایی نه‌بۆته‌وه. هه‌ڵگرانی یه‌كسانی جێنده‌ری به هۆی ڕیفۆرمی مافی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن زه‌مینه‌ی گۆڕانی بنیاده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فه‌راهه‌م بكه‌ن، به‌م چه‌شنه، له‌كاتێكدا كه هه‌نووكه جێنده‌ری تاكه‌كان له هه‌ڵبژاردن و توانای ئاماده له به‌رامبه‌ریان كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام له زۆربه‌ی جیهان به كوردستانه‌وه، ئه‌و كچه‌ی كه له ساڵی 2007ه‌وه هاتۆته دونیا ئاینده‌یه‌كی ڕۆشنتری له چاو ئه‌و كچه هه‌یه كه له ساڵی 1979 هاتۆته دنیاوه، بۆیه پێویسته داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن ده‌رفه‌تی پتر بۆ ئه‌و كچ و ئافره‌تانه كه له پێشدا ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه ئیستا بۆیان بڕەخسێنێت به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی نه‌خوێنده‌واری و بنه‌بڕكردنی، چونكه نه‌وه‌ی پێشتر به هۆی كۆمه‌ڵێ هه‌لومه‌رجه‌وه ئه‌و دهرهفهتهیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه و نه‌یانتوانیوه دریژه به خوێندن بده‌ن.