رۆژنامەی ھەولێر

پێشانگەی شێوەکاری “کانڤاسی ژیان” كرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.8.4، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دەلیل جەمال، نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و فەرهەنگ غفوور، ڕاوێژکاری وەزارەت و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و ژمارەیەکی دیكەی بەرچاوو لە هونەرمەند و هونەر دۆستان، پێشانگەی شێوەکاری “کانڤاسی ژیان” لە گەلەری ڕەنگ لە ناو باڵاخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری كرایەوە، كە لەلایەن ( یەکەی یەکسانی جێندەری ) ڕێكخرابوو.

دوای كردنەوەی پێشانگاكە و بەسەركردنەوەی تابلۆكانی، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی پێشانگاکە و هونەرمەندانی بەشداربووی پیشانگاكە کرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.