رۆژنامەی ھەولێر

“هەژارتەر جە زوانیم، من!” لە چاپ درا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پەرەپێدانی شیعری نوێی هەورامی، هەورامان بەهرامی، شاعیر و نووسەر، دووهەمین بەرهەمی شیعری خۆیی بە ناوی «هەژارتەر جە زوانیم، من!» بڵاوکردەوە.

ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای چاپی ڤاریا بڵاوکراوەتەوە و زیاد کرایه کتێبخانەی کوردی.
ئەم شاعیرە دوای بەرهەمی یەکەمی خۆی «کام کۆڵانەرە بلوو ڕام نەگنۆوە لا وێم»، لە ئەزموونێکی نوێی شێعری، بە شێوازی شیعری درێژی هەورامی، دەنگێکی تری تازە دەهێنێتە ناو ئەدەبی کوردیی هەورامی.
ئەم بەرهەمە لە ٧٠ لاپەڕە پێکهاتووە و پێشکەش بە خوێنەران و هۆگرانی زمانی هەورامی کراوە.
ڕووبەرگی کتێبەکە لەلایەن شادمان بەردئەفکەن دیزاین کراوە.
بڵاوکردنەوەی «هەژارتەر جە زوانیم، من!» هەنگاوێکی دیکەیە لە بەردەوامیی ئەزموونی شیعری هەورامان بەهرامی و بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەدەبی نوێی هەورامی.
شیعری نوێی هەورامی دوای دابڕانێکی زۆر کەوتەوه سەرپێی خۆی لەسەردەستی کۆمەڵێک لەپێشەنگانی بوارەکە، لەوانەش، ڕەئووف مەحموود پوور، جەلیل عەباسی، کلسوم عوسمانپوور، نامق هەورامی، شنۆ ڕەحیمی کە وەک پێشەنگانی بوارەکەن و هەریەک بونە قوتابخانەیەکی جیاواز و دواتر ئەم ناوانە بونە قوتابخانە بۆ نەوەی دووەمی شیعری نوێی هەورامی.