رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر… مەراسیمی خەڵاتکردنی ژمارەیەک کەسایەتی دیار و کاریگەری کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستان و باشوورو ناوەراستی عێراق بەرێوەچوو

ئەمشەو پێنجشەممە 23.7.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە مەراسیمی خەڵاتکردنی ژمارەیەک کەسایەتی دیار و کاریگەری کۆمەڵگە لە هەرێمی کوردستان و ناوەراست و باشووری عێراق کرد،کە لە بوارو سێکتەرە جیاوازەکانی خزمەتگوزاری و مافی مرۆڤ و رێکخراوەکان و بواری فێرکردن و مامۆستایان رۆڵ و کاریگەریان هەبووە.

ئەم چالاکیە لەلایەن ئینستیتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان (IRI) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی باڵوێزە مرۆیی و ئاشتییەکان، ڕێکخرابوو.

لەو مەراسیمەدا، ڕۆڵ و هەوڵەکانی کەسایەتییە خەڵاتکراوەکان لە پەرەپێدانی بنەماکانی مافی مرۆڤ، ئاشتی، هاوژینی و خزمەتکردنی کۆمەڵگا و خزمەتگوزاری بەرز نرخێندرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی پشتگیری لە هەوڵەکان بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەر، ئارام و یەکگرتوو کرایەوە.