رۆژنامەی ھەولێر

زانیاری لەبارەی هێرشەکان بەیانی ئەمرۆ گەیشت

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 24ی تەممووزی 2026، لە کاتژمێر 9:32 تا 9:45ی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە کە لە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابوون، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.