رۆژنامەی ھەولێر

كۆڕبه‌ندی كوردستان بۆ خستنەسەرکاری گشتگیرو ئابووری بەڕێوەچوو

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 22.7.2026 به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، ماتیاس ڤێله‌ر جێگری كونسلی گشتی ئه‌ڵمانیاو دكتۆره‌ یارا به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری كوردستان فاوەندەیشن و دكتۆره‌ خانزاد ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان، كۆڕبه‌ندی كوردستان بۆ خستنەسەرکاری گشتگیرو ئابووری بەڕێوەچوو.
کۆڕبەندی کوردستان بۆ خستنەسەرکاری گشتگیرو ئابووری لەلایەن كوردستان فاوەندەیشن و ئاژانسی GIZی ئەڵمانی پاڵپشتی دەکرێت. ئامانجی سەرەکی ئەم کۆڕبەندە بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، بەرقەرارکردنی خستنەسەرکاری گشتگیر، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، و بووژانەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستانە.
له‌و كۆڕبه‌نده‌دا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی و چۆنیەتی داڕشتنی سیاسەتی داهاتووی بەکارخستن کراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌، كه‌وا خستنەسەرکاری گشتگیر، فاکتەرێکە بۆ بەهێزکردنی پەرەپێدانی ئابووری و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، لە ڕێگەی بەکارخستنی توانا شاراوەکانی تاك و ئەندامانی کۆمەڵگە .