ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٢٢ ی تەمووزی ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
تێبیبی؛ لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی وەزیر ناوی ( ٩٨١ ) فەرمانبەری گرێبەست کە تەمەنیان لە ( ٦٠ ) ساڵە تێپەریبوو داخڵی لیستی مووچە کرانەوەو تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن لە خزمەتکردن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
٢٢ ی تەمووزی ٢٠٢٦

