رۆژنامەی ھەولێر

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی کۆڕێکی لەسەر زیرەکیی دەستکرد ساز کرد

دوێنێ، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک. و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ڕۆشنبیران و ئەدیبان، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی (سێشەممەی موکریانی)، کۆڕێکی بۆ توێژەر و مامۆستای زانکۆ د. جەلال ئەحمەد، ساز کرد.

کۆڕەکە هەڵگری ناونیشانی (زیرەکیی دەستکرد لە ڕوانگەی سۆسیۆسیاسییەوە) بوو، کە تێیدا بە دیدێکی زانستی و ئەکادیمی، تیشک خرایە سەر ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی زیرەکیی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە.
دواتریش ئامادەبووان گفتوگۆیەکی کراوەیان لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.