دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ، سیشهممه 21.7.2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاریی بەردەوامی نێوان پارێزگای هەولێر و سەنتەری تەکنەلۆجیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC)، ڕێورەسمی بەخشینی بڕوانامەی خولی بەرپرسیاریەتی یاسایی بە بەڕێوەبەری ناحیەکان بەڕێوەچوو.
ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای کارگێڕی و یاسایی بەڕێوەبەری ناحیەکان، فراوانکردنی زانیارییان سەبارەت بە ئەرک و بەرپرسیارییە فەرمییەکانیان، و پەرەپێدانی توانایان لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییە حکومییەکان، لەلایەن سەنتەری ETTC بە هەماهەنگی بە ڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە دیوانی پارێزگا ڕێکخرابوو.

