پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/20، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، پێشوازیی لە ئەندرۆ بیزڵی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی بەریتانیای کرد بۆ كار و هەوڵهكانى لە ماوەی ئەرکەکەیدا و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، ههروهها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەیدا بۆ خواست.
لای خۆشیەوە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد كه هاوکار و یارمەتیدەر بوون بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى وڵاتهكهى لهگهڵ ههرێمى كوردستاندا كردهوه.

