سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دەیەمین ساڵیادی کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیادا پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئیدانەی هەر جۆرە توندوتیژییەکی سیاسی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی تەمووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە (ئێکس) بڵاویکردەوە: لە دەیەمین ساڵیادی هەوڵی کودەتا لە تورکیا، بەڕێزەوە یادی ئەوانە دەکەینەوە کە لە پێناو بەرگریکردن لە دامەزراوە هەڵبژێردراوەکانی دەوڵەتی تورکیادا گیانیان بەخت کرد.
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردووەتەوە، دەبێت توندوتیژیی سیاسی بە هەموو شێوازەکانییەوە ئیدانە بکرێت. هاوکات هیوای بەردەوامیی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ تورکیای دراوسێ خواست.

