پاڵپشت به فه‌رمانی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌ر یاریزانێك به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی و كیشوه‌ری بكات و میدالیا به‌ده‌ست بهێنێ، رێزلێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێشکەش ده‌كرێ. له‌م چوار چێوه‌یه ئەمرۆ دووشەممە 13.7.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. چنار سەعد عەبدوڵلا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ( پ د ک )، ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری، سه‌ردار ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری گشتی وەرزش، و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسان و وه‌رزشكاران، بۆ گه‌ڕی سێهه‌م مەراسیمی خەڵاتکردن بۆ 130 له وەرزشوانه سەرکەوتووەکانی سەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش ڕێکخرابوو، لە هۆڵی پێشەوا بەڕێوەچوو.
لەو مەراسیمەدا، ڕێز لەو وەرزشوانانه گیرا، کە له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆ‌و بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی كچان و كوڕان پلەی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌میان له پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتی و کیشوەرییەکان بەدەستهێناوه، ناوی هەرێمی کوردستانیان بەرز کردووەتەوە.
پارێزگاری هەولێر، ستایشی ئەرک و ماندووبوونی وەرزشوانان، ڕاهێنەرانی كرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەرەپێدانی وەرزش و پشتگیری لە وەرزشوانان یەکێکە لە گرنگترین ئامانجەکانمان ، هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم سەرکەوتنانە هاندەرێکی باشن بۆ نەوەی كورد‌و كوردستانی، زیاتر بەرەو ئافەراندنی دەستکەوتی وەرزشی هه‌نگاو بنێت.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، خەڵات و بڕوانامەی پێ‌زانین بە وەرزشوانە سەرکەوتووەکان پێشکەش کرا و ڕێزلێنان لە هەوڵ و ماندووبوونیان گیرا.

