رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە میری قەتەر دەکات بۆ کۆچی دواییی باوکی

سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دواییی باوکی میری قەتەر، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، پرسەنامەیەک ئاراستەی میری قەتەر دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێز، میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، ھەواڵی کۆچی دواییی باوکی بەڕێزتان، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی- مان پێ گەیشت، ئەو کەسایەتییەی ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی دەوڵەتی قەتەر و گەلەکەی تەرخان کردبوو.

لەم بۆنە خەمناکەدا، سەرەخۆشی و ھاوبەشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان، بنەماڵە شکۆدارەکەتان، حکوومەت و گەلی برای قەتەر دەکەین.

لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات، لە بەھەشتی بەرینیدا جێگای بکاتەوە و سەبوری و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون.

مەسعود بارزانی