نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئەمیری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی دەکەین
ئەمەش دەقی پەیامەکە:-
گەرمترین سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی بەڕێز و گەلی قەتەری برا دەکەین، بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی ئەمیر، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی.
خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی سەرکردەی دیار بوو کە بەشداریی کرد لە گەشەپێدانی دەوڵەتی قەتەر و بەهێزکردنی ڕۆڵی وڵاتەکە لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەوڵ و کۆششەکانیشی هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانین دەمێننەوە.
پاڵپشتی خۆمان بۆ دەوڵەتی قەتەر لەم کۆستەدا دەردەبڕین، لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون.

