ئەمڕۆ یەكشەممە، 12ی 7ی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری باوک، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانیمان پێگەیشت”.
ئاماژهی بهوهش داوه، “لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی برامان، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر، بنەماڵەی بەڕێزی ئال سانی و گەلی قەتەڕی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، پاداشتی خێر و چاکەی هەموو ئەو خزمەتانەی بە وڵات و گەلەکەی پێشکەشی کردووە بداتەوە و سەبر و ئارامی بە خێزان و کەسوکار و گەلی بەڕێزی قەتەڕ ببەخشێت”.

