رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی لیندسی گراهام

ڕۆژی یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، سەرۆک مسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام پەیامێکی هاوخەمیی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە:

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

زۆر بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایيی دۆستی گەلی كورد سێناتۆر (لیندسی گراهام)ـم پێ گەیشت. ناو و هەڵوێستەكانی لیندسی گراهام وەك پشتیوانێكی وەفاداری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە.

پرسە و سەرەخۆشیم پێشكه‌ش به‌ خانەوادەى بەڕێزيان و تەواوی دۆست و ئاشنایانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. ڕۆحی شاد بێت و ئارامی بۆ خانەوادە و كەسوكاری ده‌خوازم.