رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی لیندزی گراهام

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی لیندزی گراهام پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دۆستێکی بەنرخی گەلی کوردستان بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی و دۆستی کورد، پەیامێکی سەرەخۆشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: “زۆر خەمبارم بە کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام، کە دۆستێکی بەنرخی گەلی کوردستان بوو”.

لە پەیامەکەدا هاتووە: “هەمیشە بە پێزانینەوە یادی داکۆکیکردن و پاڵپشتییە نەگۆڕەکانی بۆ کوردستان دەکرێتەوە”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: “لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خێزان، دۆستان و هاوکارانی دەکەم”.