سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی لیندزی گراهام بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، گەلی کوردستان هەمیشە دۆستایەتی و پشتگیریی نەگۆڕی ئەویان لە یاد دەبێت.
ئەمڕۆ 12ـی تەمووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهامم پێگەیشت”.
لە پەیامەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی، کەسوکار و خۆشەویستانی، لەگەڵ سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەکات.
سەرۆکی حکوومەت لە کۆتاییدا دەڵێت، گەلی کوردستان هەمیشە دۆستایەتی و پشتگیریی نەگۆڕی ئەویان لە یاد دەبێت.

