بەهۆی كاركردن و چاككردنی و ڕێگەوبانەكان، ڕۆژێكی هەفتەی داهاتوو هاتووچۆی گەشتیاران دەوەستێت.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ هەولێر میدیا نێردراوە ئەو هاووڵاتیی و گەشتیارانەی دەیانەوێت لە دەروازەكەمانەوە گەشت بكەن ئاگادار دەكاتەوە، ڕۆژی دووشەمە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٦، تەنها بۆ ماوەی یەك ڕۆژ، هاتووچۆ و گەشتكردن لە سنووری دەروازەكەمان دەوەستێت، ڕۆژانی دواتر هاتووچۆ و دەوام ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە پێویستە گەشتیارانی سنوورەكەمان ئاگادار بن وادەی گەشتەكانی خۆیان نەخەنە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو.
شایانی باسە، ئەم داخرانە لەسەر داوای دەروازەی دەرەجیكی كۆماری توركیایە، چونكە خەریكی چاككردنی ڕێگاوبانەكانی دیوی خۆیانن، دیوی لای خۆمان هەموو كارەكان ئاسایین.

