ڕەزوان قادر ڕەحمان
هه‌ر وه‌ك ده‌زانین یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رزی رابردوو له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق توانیی ئاستێكی به‌رز پیشكه‌ش بكات. له نۆ گه‌ڕی خولەکەدا له پله‌ی یه‌كه‌مدا بوو و نزیك بوو له‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وان، به‌ڵام به هۆی چه‌ند گرفت وهه‌ڵه‌ی ناوبژیوانان، نه‌بووە پاڵەوان و سەرەڕای ئەوەش، توانیی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنیت.
سه‌ره‌رای بوونی چه‌ندان كێشه‌ی ئیداری و نه‌بوونی یاریگه‌یه‌كی تایبەت بۆ ڕاهێنانی ڕۆژانه.
له دیمانه‌كانی راهێنه‌ریش له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كان ده‌مانبینی هه‌موو جارێك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرد و ده‌یگوت گرنگی زیاتر به یانه‌كه بده‌ن، كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه و یاریگه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه هه‌لێكی زێڕینمان هاته پێش بۆ پله‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام به داخه‌وه كارگێڕی و به‌رپرسان داواکەیان جێبەجێ نەکرد، بۆیه لێره‌وه پێویسته داوا له پارێزگاری هه‌ولێر كه سه‌رۆكی شانازیی یانه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه هه‌ولێكی ته‌واو بده‌ن له‌وه‌ی به زووترین یاریگه‌ی شەهید فرەنسۆ هەریری نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، به تایبه‌ت گۆڕینی كورسیی په‌یژه‌كان، كه زۆربه‌یان شكاون. هەروەها دانانی شاشه‌ی ئه‌لیكترۆنیی ریكلامی له چوار ده‌وری چیمەنی یاریگەکە، كه سیمایه‌كی جوان و مۆدێرن ده‌به‌خشێت و ده‌بێته داهاتێكش بۆ خه‌رجی. له‌وانه‌ش گرنگتر دروستكردنی بن‌میچ، سه‌قف بۆ ته‌واوی یاریگه، كه هانده‌ران ده‌پارێزیت له گه‌رما و سه‌رما و به‌فر و بارانی وه‌رزی دابارین و رێژی هاتنی هانده‌ر زیاتر ده‌كات، چونكه هه‌ولێر تاكه یانه‌یه كه یاریگه‌كه‌ی سه‌قفی نییه. به تایبه‌ت یانه‌كه ئه‌م ساڵ به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عه‌ره‌ب ده‌كات و زۆرێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان یارییه‌كان دهگوازانهوه و پەخشی ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێتە سیمایه‌كی جوانی یاریگه‌ی پایته‌خت و وه‌رزشی شاره‌كه و كوردستان نیشان بده‌ین وببێته پاڵنه‌ریك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن میوانداری یاریه‌كانی پاڵهوانیتیهك یاخود یاری گرنگ بكه‌ن له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێته ریكلامێكی سه‌رده‌میانه وگرنگ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین یاریزانی بیانی و پیشه‌گه‌ر ئاره‌زوو بكات له ریزی یانه‌ی هه‌ولێر یاری بكات .

