ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تەمووزی 2026، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: تیمەکانی شارەوانیی هەولێر توانیویانە بە بەکارهێنانی 325 تۆن قیری بەرهەمهاتوو، ڕووبەری زیاتر لە دوو هەزار مەتر دووجا لە شەقامە تێکچووەکانی شارەکە نۆژەن بکەنەوە و قیرتاوی بکەن.
ئەو شوێنانەی کە کارەکانیان تێدا ئەنجامدراوە بریتین لە:
– شەقامە تێکچووەکانی چوارڕیانی مامز لە نزیک پارکی شانەدەر.
– شەقامی نێو پێشانگەکانی ئۆتۆمبێڵ لە گەڕەکی ئازادی.
– چاککردنەوەی بەشێک لە شەقامی 100 مەتری.
– نۆژەنکردنەوەی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکەکانی نازناز و ئاری.
– قیرتاوکردنی چەند شەقامێکی دیکە لە هەولێری نوێ، گەڕەکی کوردستان و ڕزگاری 2.
ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و شارەوانیی هەولێردایە بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی شەقامەکان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان لە نێو گەڕەک و شەقامە گشتییەکاندا.

