رۆژنامەی ھەولێر

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە ئەمڕۆ سێشەممە هەڵسابوو بە كوشتنی هاووڵاتییەك لەنێو شارەدێی پیرزین.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 7/7/2026 هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە سنووری بنکەی پۆلیسی پیرزین.

راشیگەیاند: رووداوەكە بەمشێوەیە بووە، هاووڵاتییەک بە ناوی (حوسین فەهمی فوئاد) لە رووداوە تەقەكردنەكەدا بریندار بوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات، کە بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی هەولێر هەروەها رایگەیاند: دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد کرد و لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا توانیان تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە بە ناوی (م. ص. م) دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ياساييەکان.