ڕەزوان قادر ڕەحمان
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، وه‌ك یانه‌یه‌كی دێرینی كوردستان و پایته‌خی هه‌رێمی كوردستانه و پێگه و جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌روه‌ها مێژوویه‌كی پڕ له ده‌ست كه‌وت و ناسناوی هه‌یه له ناوه‌وە و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له بوار و جۆره جیاوازه‌كانی وه‌رزش، به تایبه‌ت تۆپی پێ، كه توانیویه‌تی چوار جار بیێته پاڵه‌وانی خولی عێراقی و چه‌ندان جار به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانی ئاسیای كردووه و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه. وزۆربه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی یارییان بۆ كردووه توانیویانه بگه‌نه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ده‌یان یاریزانی ئاستبه‌رزو لێی پێگه‌یشتوون و بوونه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی یانه به‌هێزه‌كان و داوایان كردوون. له زۆربه‌ی به‌شداریكردنه‌كانی خولی عێراقی ئاستێكی به‌رزی پیشكه‌ش كردووه، به تایبه‌ت وەرزی ڕابردوو له خولی ئه‌ستێره‌كان توانی ڕكابه‌ری له‌سه‌ر ناسناوه‌كه بكات، به‌ڵام له كۆتایی پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا و به‌شداریی له پاڵه‌وانیه‌تی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی مسۆگه‌ر كرد. چه‌ندین یاریزانی ئاستبه‌رزی هه‌بوو، به‌ڵام به هۆی كێشه‌ی دارایی و كارگێڕیی نه‌توانرا بۆندیان نوێ بكرێته‌وه له‌گه‌ل ستافی راهێنه‌ر كه پێویست بوو پارێزگاری له‌م پێكهاته و ده‌سته‌ی راهێنه‌ران بكرێت، كه‌چی نه‌كرا به‌لام دوای ماوه‌یه‌كی زۆر تا راده‌یه‌ك گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بوون و راهێنه‌ریان هێنا و ئێستا له قۆناغی گرێبه‌ستكردن و دۆزینه‌وه‌ی یاریزاندان، هه‌رچه‌نده كاته‌كه ده‌رنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌شداریی چوار پاڵه‌وانیه‌تیی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بارقورسیهكی زۆر، لایه‌نی كه‌م ده‌بێ تیپكی تۆكمه و به‌هێز ئاماده بكات یاریزانانی سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گ ئاست به‌رز بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ مڵملانێ و ڕكابه‌ری بكات. بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستیی به هاوكاری وپاڵپشتیهكی دارایی گه‌وره هه‌یه. بۆیه لێره‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م له كوردستان و به تایبه‌ت پایته‌خت، سه‌دان كۆمپانیا و كارگه‌ی جۆراوجۆر و پاڵاوگه‌ی نه‌وت و وه‌ربه‌رهێنه‌ر هه‌یە. جا پێویسته پارێزگاری هه‌ولێر كه سه‌رۆكی شانازیی یانه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك یانه هه‌وڵێكی ته‌واو بده‌ن و دانیشتن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك گرێبه‌ستی یاریزانیك له ئه‌ستۆ بگریت و ببێته پاڵپشتی و هاوكاریی یانه‌كه تا بارگرانی وخه‌رجیی سه‌ر یانه‌كه كه‌م بێته‌وه و بتوانرێت بێ كێشه و گرفت وشڵه‌ژان، یاریزانان یارییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و ئاستیكی به‌رز پیشان بده‌ن و دڵی هه‌زاران هانده‌ر خۆش بكه‌ن .

