مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
یانەی هەولێر، دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێک و هێنانی چەند یاریزانێکی نوێ بۆ ڕیزەکان، نوێکردنەوەی گرێبەستی دوو یاریزانی دیکەی ڕاگەیاند.
یانەی هەولێر دوای ئەوەی لوئەی سەڵاحی وەكوو راهێنەر دەستنیشان كرد، هەنگاوی دووەمی گرێبەستی یاریزانان بوو، بەشێك لە گرێبەستەكانی نوێ كردەوە و یاریزانی نوێشی بردە ریزەكانی.
یانەی هەولێر گرێبەستی هەریەک لە هومام تاریق، یاریزانی هێڵی بەرگری، سەفین مەنسوور، ناسراو بە سەفین پاتۆ بوو، ئاكۆ عوزێر، یەكێك لە ئەستێرە باڵاكانی یانەی هەولێر، نیاز محەمەد، یاریزانی هێڵی بەرگری، نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزان عەلا رەعدی نوێ کردەوە و هەریەک لە یاریزانی دڵی بەرگریی بەڕازیلی “پێدرۆ هێنریکی” و یاریزانی بەرگریی هەڵبژاردەی لیتوانیا “سیگیتاس ئۆلبێرکیس و یاریزانی هێڵی بەرگری “شوبەر عەلی “ی بردووەتە ریزەكانی. وێڕای ئەو گرێبەستەش، یانەی هەولێر رایگەیاند: محەممەد خالید کوفی، بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ئیمپڕاتۆر دەپۆشێت.
لە دواگۆڕانکارییەکاندا، یانەی هەولێر ئاشکرای کرد کە گرێبەستی لەگەڵ بژار مەهدی، بەهرەوەری ئەمڕۆ و ئەستێرەی سبەی بڵاو کردووەتەوە. هاوکات یانەکە لە ڕێگەی پەیجی فەرمیی خۆیەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستی جەنگاوەرەکەی ئیمپڕاتۆر “عومەر جەنگی” ڕاگەیاند.

