رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت بۆ کۆچی دوایی کازم شانەدەری

ده‌قی په‌یامه‌ هاوخه‌مییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت:-

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کازم مستەفا ئۆمەر، ناسراو بە کازم شانەدەری، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵیی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و بەشداریی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانم بیست.

کازم شانەدەری خەباتکارێکی دێرین و تێکۆشەرێکی قارەمان و ناسراوی کوردستان بوو، کە هەموو ژیانی خۆی لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بەخت کرد.

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و هەڤاڵ و دۆستەکانی دەکەم و هاوخەمیانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان