رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر .. خولێکی یاری شەترەنج بۆ تەمەنە جیاوازەکان کرایەوە

ئەمرۆ یەکشەممە 5.7.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دوو، ژمارەیەک لە بەرپرسان و وەرزش دۆستان، ڕێکخراوی یانەو یەکێتیە وەرزشییەکانی لقی دوو بەهەماهەنگی و هاوکاری یانەی شەتڕەنجی خانزاد خولێکی تایبەتی فێربوونی یاری شەتڕەنجیان بۆ ئاستی تەمەنە جیاوازەکان کردەوە ….

لە مەراسیمی کردنەوەی خولەکەدا، پارێزگاری هەولێر دووپاتی لەسەر گرنگی پشتگیریکردنی وەرزشە تاک و هزرییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە شەتڕەنج ڕۆڵێکی گرنگ هەیە لە پەرەپێدانی بیرکردنەوەو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری نەوەکان .
شایەنی باسە خولەکە ماوەی چوار رۆژ دەخاێنێ …