هه‌ر له چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئيسلاميى ئێران‌دا و گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕييهوه، هەروەها پشتگيريى خۆیان بۆ پەیوەندیی له‌مێژينه و دۆستانه‌ى نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکاندا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامى و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا بۆ ڕێككه‌وتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه ديپلۆماسييهكان و ئارامى و سهقامگيرييهكى ههميشهيى بۆ ناوچه‌كه، خواست

