ره‌زوان قادر ڕەحمان
وه‌رزش و ژینگه دوو فاكته‌ری گرنگ و پێویستن بۆ ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئەگەر له ژینگه‌یه‌كی پاكوخاوێندا ژیا‌و رۆژانه‌ش وه‌رزشی ئه‌نجامدا ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی له‌شساغی و دووربوون له نه‌خۆشی و شله‌ژان، بۆیه پێویسته هه‌موو تاكیكی كۆمه‌ڵگا پارێزگاری له ژینگه‌كه‌ی بكات به‌پێی كار و پیشه‌كه‌ی كه‌تێیدا كاری لی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابێت پاراستنی ژینگه ته‌نیا په‌یوه‌ست بكه‌ین به ژینگه‌پارێزانی شاره‌وانی به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موومان هاوكاریان بین وه‌كو وڵاتانی جیهان هاوڵاتیان هۆشیاربكه‌ینه‌وه هه‌موو كات له خه‌می دۆستی ژینگهبین هه‌ر وه‌كو نموونه‌یه‌كی جوانی هانده‌رانی ژاپۆن له مۆندیالدا دوای كۆتایی هاتنی یاری نیوان هه‌ڵبژارده‌ی بەرازیل و ژاپۆن، هانده‌ران نموونه‌یه‌كی جوانی پاراستنی ژینگه‌یان به‌جیهان نیشاندا كاتێك هه‌موو په‌یژه‌كانی یاریگایان خاوێنكرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك پێیان بڵێت ئه‌وان سه‌لماندیان كه‌وا پێشەنگی جیهانن له‌هه‌موو بواریك وانه‌یه‌كی جوانی ره‌وشتیان پێشكه‌ش به‌جیهان كرد، بۆیه زۆر گرنگه له یاریگاكانی كوردستان هانده‌رانی وەرزشی پاراستنی ژینگه و پاكوخاوێنی بكه‌نه كه‌لتورێك له‌دوای هه‌ر یارییه‌ك جه‌ماوه‌ر هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تییه بكه‌ن و شوێنی دانیشتن و په‌یژه‌ی یاریگا به یەکەوە پاك بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ریكخراوی شاوێر بۆ هۆشیاری ژینگه

