سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2026 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و ڕێزلێنان لە بەڕێوبەرانی ژماره‌یه‌ك له دامودەزگه خزمەتگوزارییەکانی پارێزگه‌ی هەولێر بەڕێوەچوو.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕییانه‌دا هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی(1و2و3و4و5و6)ی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانیی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌پارێزی و خزمه‌تگوزاریی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ئاڵوگۆڕ كران.
لە ماوەی ڕێوڕەسمەکەدا، هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ ئەرک و کاری لەپێشینەی ئەو بەڕێوبەرانە کرا و سوپاس و پێزانینان پێشکەش کرا کە لە ماوەی کارکردنیاندا خزمەتێکی بەرچاو و بەردەوامیان پێشکەش بە هاووڵاتییان کردووە، هەروەها بەڕێوبەرانی نوێی دەزگه خزمەتگوزارییەکان بە مەبەستی بەردەوامکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری ناسێنران . لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له نێوان دامودەزگه حکومییەکان کرایەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر و خێراتر بە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر.

