رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتیی کەنەدی – کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا کرد و  جەخت له‌ ڕۆڵی گرنگی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌نه‌دا کرایەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتیی کەنەدی – کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا کرد کە لە ئەحمەد حوسێن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و زیاد ئەبولتەیف ئەندامی پەرلەمان، پێکهاتبوو.

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کەنەدا تاوتوێ کران و جەخت له‌ ڕۆڵی گرنگی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌نه‌دا کرایەوە.

لای خۆیانەوە، شاندی میوان ستایشی دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و گرنگیی پاراستنی سەقامگیرییان لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها پشتگیریی که‌نه‌دایان بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.