مەشخەڵ كەولۆسی
لەم سەدەیەدا هەرچی بەسەر کورد بێت، خەتای پەتای دیموکراسی و دەنگدانە. تۆ فەرهەنگی دیموکراسیت نییە،هەڵبژادنت بۆ چییە، خانە خراپ؟
تۆ مۆڵەتی شۆفێریت نییە، چۆن ئۆتۆمبیلی 2026 لێدەخوڕیت؟
وەک ئەوەیە لە پۆلی نۆ کەوتبیت بتەوێ بە قۆپی تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی دوانزە بکەیت.
ئەوە غەدرە لە کورد دەكرێت، بە زۆر بەتەقلید فێری دیموکراسی بکەیت، وەک ئەوەیە; فشار لە منداڵێکی شیرەخۆرە بکەیت، کەباب بخوات.
وازبێنن لە هەڵامەتی هەڵبژاردن، چارەی بۆ کورد نابێت، ئەم قەڕنە هەر خەریکی دروستکردنی کەلتوری دیموکراسی بن، ئەوجا بپەڕنە سەر ملی دەنگدان و هەڵبژاردن.
بەسە تەقلیدی بێ ناوەڕۆک.. هەڵبژاردن لەم دۆخە سیاسییە نە مانای هەیە و نە مەردوودی هەیە. خۆی کێشەیە، چۆن کێشەی پێ چارەسەر دەکرێت.
ئەنجومەنێکی حوکم و ڕێککەوتنێکی ستراتیژی نوێ. لەبری دەنگدان و پەرلەمان.

