سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گرنگیی دیالۆگ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دووپات کرایەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس كوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق جه‌ختیان له هاریکاریی هاوبه‌شی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که بوو. تیایدا گرنگیی دیالۆگ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دووپات کرایەوە.
هه‌روه‌ها دەربارەی ڕێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران بیروڕایان گۆڕییه‌وه و هیوایان خواست کە گفتوگۆکان بە چەسپاندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی، گشتگیر و سەقامگیر لە ناوچەکەدا بگات.
دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراینا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوو.

