رۆژنامەی ھەولێر

ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە هەڵبژاردنەکاندا

شێرکۆ حەبیب

ئازادی ڕاگەیاندن گرنگترین زامنە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە کەشێکی شەفافیەت و روونی، هەروەها کاریگەرترین ئامرازە بۆ گەیاندنی زانیاری و رێنمایەکان بە دەنگدەران و توانای خستنەڕووی کاندیدەکان بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان بە شێوەیەکی بابەتیانە و بێلایەنانە بخەنەڕوو.
به ڵام ئەگەڕ پێوەڕەکانی میدیا بخرێنه ژێر سازش و کەش و هەوای ئازادی و سەڕبه خۆیی نەبوو، ڕۆڵی ئەو ده زگا میدیایانه دەتوانێت زیانبەخش بێت. بۆیە ڕزگارکردنی میدیا و تواناسازی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی بێلایەنانە و بابەتیانە، چارەنووسسازترین مەرجی پێشوەختە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک کە بە وردی و دادپەروەرانە و بێلایەنانە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەل بێت.
لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤدا هیچ شتێکی پابەندکراو نییە سەبارەت بەو ڕێکارانەی کە دەبێت پەیڕەوی لێبکرێت بۆ ڕێکخستنی ڕۆڵی میدیا لە هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام پراکتیک و ستاندارد هەیە کە لە بنەما یاساییە پابەندەکانەوە وەرگیراوە.

ڕۆڵی میدیا لە هەڵبژاردنەکاندا بە دوو بنەما لە یاسای مافی مرۆڤدا بەڕێوەدەچێت:
یەکەم: پرەنسیپی هەڵبژاردنی ئازاد و بەشداری سیاسی
دووەم: پرەنسیپی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین
ئەم دوو پرەنسیپە لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی سەرجەم بەڵگەنامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانی مافی مرۆڤدان. هەروەها کۆمەڵێک دیاری بنەڕەتی بۆ ڕۆڵی میدیا لە تێپەڕاندنی هەڵبژاردنەکاندا هەیە، لە پێش هەموویاندا دەستەبەرکردنی ئازادی و فرەیی میدیایە، واتە پاراستنی میدیا لە دەستوەردانی دەسەڵات.
ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین بەپێی مافی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی
بڕگەی١٩ی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤی ساڵی ١٩٤٨
“هەموو کەسێک مافی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕینی هەیە، کە بریتییە لە هەڵگرتنی بیروڕا بەبێ دەستوەردان و گەڕان و وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری و بیرۆکە لە ڕێگەی هەر میدیایەکەوە و بەبێ گوێدانە سنوورەکانی جوگرافی”.
لە بڕگەی 19ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکاندا هاتووە: “هەموو کەسێک مافی خۆیەتی بەبێ دەستوەردان بیروڕای هەبێت، هەر کەسێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەم مافە ئازادیی بەدواداچوون و وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری و بیرۆکە بە هەموو جۆرەکانیەوە دەگرێتەوە، بەبێ گوێدانە سنوورەکان، چ بە شێوەی زارەکی، یان بە نووسراو یان بە چاپ و بە شێوەی هونەری یان لە ڕێگەی هەر میدیایەکی دیکەوە بە دڵی خۆی بێت”.
دەبێت ئەوەش بگوترێ کەوا بڕگەی دووەمی ئەو مادەیەی سەرەوە ڕەنگە هەندێک سنووردارکردن بکرێت، بە مەرجێک بە دەقێکی یاسایی دیاری کراوە و پێویست.
١-ڕێزگرتن لە مافی کەسانی تر.
٢- پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، سیستەمی گشتی، بەرژەوەندی گشتی، داب و نەریەتی گشتی.
٣- پاراستنی بیروباوەڕی میللەت
پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین
ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادی ڕادەربڕین لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ساڵی ١٩٩٩دا کۆمەڵێک بنەمای دەستنیشان کرد کە پێویستە ڕەچاوی بکرێت و ڕێزیان لێ بگیرێت بۆ دەستەبەرکردنی شەفافیەت و ئازادی و فرەیی لە ڕووماڵکردنی میدیایی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا. ڕاپۆرتەکە جەخت لەسەر پێویستی ئەم هۆکارانە دەکاتەوە:
١- دوور کەوتنەوە لە کۆنترۆڵی میدیا یان قۆرخکاری لەلایەن گروپێکی بچووکەوە، بۆ دڵنیابوون لە فرەچەشنی بیرۆکە و دەنگەکان.
٢- پێویستە رۆژنامەگەری حکومەت هەموو لایەنەکانی بواری نەتەوەیی بگرێتەوە، هەروەها نابێت ببێتە دەنگی پڕوپاگەندەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تاکە لایەنێکی سیاسی بکات، یان ئامرازێک کە حکومەت بۆ بەدەرکردنی پارت و گروپە سیاسییەکانی دیکە بەکاری دەهێنێت.
٣- پێدان و بەردەستکردنی زانیاری پێویست پێش دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بە دەنگدەران و لێرەشدا دەوڵەت دەبێت کەشێکی ڕەها ئازاد بۆ ڕاگەیاندنەکان دابین بکات.
٤- پێویستە دەزگاکانی میدیا و راگەیاندن زانیاری لەسەر پارتە سیاسییە جیاوازەکان، کاندیدەکان، و ئەو بابەتانەی کە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا وروژێنراون، بدەن. میدیای دەوڵەتی دەبێت هاوسەنگ و بێلایەن بێت، هەروەها لە تەرخانکردنی کاتی پەخشکردن لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا جیاوازی لە نێوان پارتەکان یان کاندیدەکاندا نەکات.
٥- نەبوونی سانسۆر لەسەر پەخشەکان، پەخشکردن و بڵاوکردنەوەی بابەت و ڕێنماییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن و نەبوونی سزا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەگەر ڕاپۆرتێک بڵاوبکەنەوە کە ڕەخنە لە حکومەت یان سیاسەتەکانی پارتی دەسەڵاتدار لەخۆ بگرێت.
٦- ناتوانرێت سکاڵای لەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن تۆمار بکرێت بەهۆی بڵاوکردنەوەی لێدوانی ئیستفزازی لەلایەن کاندیدەکان یان نوێنەرانی حزبەوە، مافی وەڵامدانەوە یان ڕاستکردنەوە دەبێت گەرەنتی بکرێت، و دەزگایەکی سەربەخۆ دەبێت سەرپەرشتی پرۆسەی قەرەبووکردنەوە بکات.
٧- دابینکردنی بەرنامە بۆ ڕۆژنامەنووسان و پسپۆڕان و خەڵکی گشتی بۆ پرسیارکردن لە سەرکردە و کاندیدەکانی پارتە سیاسییەکان.
٨- میدیای دەوڵەتی بەتایبەتی پێویستە بە پێدانی زانیاری دەربارەی هەڵبژاردن و چۆنییەتی تۆمارکردنی هاووڵاتیان بۆ دەنگدان و گرنگی هەڵبژاردنەکان، دەنگدەران ڕێنمایی بکات.
٩- میدیای بینراو و بیستراو و چاپکراو رەچاوی ئەوە بکات کەوا دەبێت نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا مسۆگەر بکات، لەوانەش کەمینە زمانەوانی، نەتەوەیی و ئایینییەکان، ژنان و دانیشتوانی ڕەسەنی وڵات.
میدیا تادێت وەک ڕۆڵێکی چارەنووسساز لە هەڵبژاردنی ئازاد و دیموکراسیدا سەیر دەکرێت، چونکە لە گەیاندنی زانیاری بە دەنگدەران و یارمەتیدانیان بۆ هەڵبژاردنی ئاگادارانە زۆر گرنگە. ڕۆژنامەنووسان لە ڕێگەی سێ شێوازی سەرەکییەوە ئەم ڕۆڵە بەجێدەهێنن:
یەکەم: گەیاندنی پەیامی سیاسی و حزبەکان و کاندیدەکان.
دووەم: گواستنەوەی زانیاری گرنگ دەربارەی دەنگدەران، وەرگرتنی ئەو زانیاریانە لە سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن.
سێیەم: تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن بخرێتە ژێر چاودێری و شرۆڤەی سەربەخۆوە.
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم ڕۆڵە گرنگەی میدیا ئەرکێکی ئەخلاقی بەسەر ڕۆژنامەنووس و سەرنوسەر و خاوەن میدیا و لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکاندا دەسەپێنێت.
پابەند بوون و ئەرکەکانی ڕۆژنامەنووس:
١- دابینکردنی چارەسەری ورد و بێلایەن.
٢- تەنها لەسەر بنەما ڕاستییەکان ڕاپۆرت بدات کە سەرچاوەکەیان دەزانێت، هەروەها نابێت زانیارییە سەرەکییەکان بشارێتەوە.
٣- پاراستنی نهێنی پیشەیی سەبارەت بە سەرچاوەی زانیارییەکان کە داوای پارستنی نهێنی کردووە.
٤- ڕاستکردنەوەی هەر زانیارییەک کە بەهەڵە بڵاوکراوەنێت
٥- ڕۆژنامەنووس دەبێت ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتی بۆچوونی کاندید و لایەنە سیاسییەکان ڕابگەیەنێت، بە بەکارهێنانی قسەی خۆیان و نەک وەک ئەوەی ئەوانی دیکە باسیان دەکەن.
٦- دەبێت ئاگادارو وریا بێت لەگەڵ زمانی دەڕبرین و دووربکەوێتەوە لە بەکارهێنانی زمانی زبڕ کە ڕەنگە هەستی جیاکاری، توندوتیژی ڕەگەز، ڕەگەز ئاراستەی سێکسی، ئایین، زمان، یان بنەچەی نەتەوەیی یان کۆمەڵایەتی هان بدات.
٧- هیچ دیاریەک لە هیچ سیاسەتمەدارێک و کاندیدێک قبوڵ بکات.
٨- ڕۆژنامەنووس نابێت ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی یان هیچ کام لە کاندیدەکان ئاشکرا بکات.
٩- ڕۆژنامەنووس لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسییەکدا، دەبێت ئەو قەوارەیە ئاشکرا بکات کە ڕاپرسییەکەی ڕاسپاردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڕاپرسییان لەسەر کراوە، شوێن و شێوازی ڕاپرسییەکە، پەراوێزی هەڵە و دەقی ئەو پرسیارانەی کە کراوە.

پێویستە ڕۆژنامەنووس ئەم کارانە بە پێشێلکارییەکی پیشەیی جددی بزانێت:
١- دزینی کەسایەتی (انتحال)
٢- لێکدانەوەی هەڵە
٣- بوختان و ناوزڕاندن و بوختان و تۆمەتی بێ بنەما
٤- وەرگرتنی بەرتیل بە هەر شێوەیەک بێت لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوە یان ڕاگرتنی زانیاری.

ئەرکەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن:
١- میدیا دەبێت جیاوازی بکات لە نێوان راستی و شرۆڤە.
٢- ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە وردی و ڕاستگۆیانە، ڕەنگە سەرنجەکان رەنگدانەوەی سیاسەتی دەستەی نووسینی دامەزراوەکە بێت
٣- پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گشتی بێلایەنانە بابەتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن ڕووماڵ بکەن.
٤- هاندانی دەنگدەران و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان
٥- پێویستە میدیا بانگەشەی بەها دیموکراسیەکان وەک سەروەری یاسا و لێپرسینەوە و حوکمڕانی باش بکات.
٦- بڵاوکردنەوەی زانیاری رۆشنبیری سەبارەت بە هەڵبژاردن
٧- بەرنامە پەروەردەییەکان پێویستە هەموو زمانەکانی بەکارهێنراو و قسەکردن لەخۆ بگرن.

ئەو بنەمایانەی کە کاری ڕۆژنامەنووسان بەڕێوەدەبەن؛

٢- ڕێزگرتن لە ڕاستی و مافی ڕای گشتی بۆ زانینی ڕاستی، بەرپرسیارێتی سەرەکی ڕۆژنامەنووسە.
٢- ڕۆژنامەنووس لە میانەی ڕاپەڕاندنی ئەرکی خۆیدا دەبێت لە هەموو کاتێکدا بەرگری لە بنەماکانی ئازادی بکات و یەکپارچەیی لە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی هەواڵدا بپارێزێت و بەرگری لە مافی دەربڕینی بۆچوون و ڕەخنەی دادپەروەرانە بکات.
٣- ئامادەکردنی ڕاپۆرت دەبێت بەگوێرەی ڕاستییەکان بێت، کە سەرچاوەکەی زانراو بێت. ڕۆژنامەنووس نابێت زانیاری گرنگ بشارێتەوە و بەڵگەنامەکان ساختە بکات.
٤- ئامرازی دادپەروەرانە و بێلایەن بەکاربهێنە بۆ بەدەستهێنانی هەواڵ، وێنە، بەڵگەنامە، یان زانیاری.
٥- کار دەکرێت بۆ هەموارکردنەوە و ڕاستکردنەوەی هەر زانیارییەکی ناڕاست کە بڵاوکرابێتەوە و وەک هەڵە وەرمانگرتووە.
٦- پابەندبوون بە نهێنی پیشەیی لە هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە سەرچاوەی زانیارییە بەدەست هێنراوەکانەوە هەیە، لە چوارچێوەی مەرجەکانی ئاشکرانەکردنی سەرچاوەکەدا.
٧- دوور بکەوەرەوە لە دابینکردنی ئەو ئاسانکاریانەی کە دەبنە هۆی جیاکاری لەسەر بنەمای نەتەوە، زمان، ئایین، ڕەگەز، ئاراستەی سێکسی، یان بۆچوونی سیاسی و ئاگاداری ئەو مەترسیانە بە کە لە ئەنجامی جیاکارییەوە دروست دەبن.
٨- ڕۆژنامەنووس دەبێت ئەمانەی خوارەوە بە تاوان و هەڵسوکەوتی نادروستی پیشەیی بزانێت.

– فێڵکردن
– شێواندنی بە ئەنقەستی ڕاستییەکان
– بوختان و ناوزڕاندن، تیرۆرکردنی کارەکتەر، تۆمەتی بێ بنەما و بێ بنەما.
٩- هەرکەسێک خۆی بە ڕۆژنامەنووس ناو دەبات، پێویستە لەگەڵ چوارچێوەی گشتی یاسای نیشتمانی لە هەر وڵاتێکدا پابەند بێت بەو مەرجانەی سەرەوە.

سەرچاوە: اخلاقیات العمل الصحفی