رۆژنامەی ھەولێر

مامەڵەکانی مۆڵەتی شؤفێری لە هەولێر و سلێمانی ئاسایی بووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەولێر و سلێمانی بڵاویان کردەوە کە کێشەی تەکنیکی مۆڵەتی شۆفێری چارەسەر کراوە و هاووڵاتییان سبەی دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بەشی مۆڵەت بکەن بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان.

ئەم هەواڵەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ دوای ئەوە دێت دوێنێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کە کێشەی تەکنیکی لە بەشی مۆڵەت دروست بووە و مامەڵەکردنی مۆڵەت لە سەرتاسەری هەرێم ڕاگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشی هاتوچۆی هەرێم تا ئێستا بە فەرمی بڵاوی نەکردووەتەوە کە مامەڵەکان لە سەرتاسەری هەرێم ئاسایی بووەتەوە، بەڵام هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەولێر و سلێمانی ئاسایی بوونەوەی کارەکانیان ڕاگەیاند.