شیڤان شێرزاد – هەولێر
بەرێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان، کۆنسێرتی پیانۆی بۆ بەهرەمەندێک سازکرد، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەک لەهونەرمەندو هەواداران، بەرێوبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان،
کۆنسێرتێکی تایبەتی پیانۆی بۆ قوتابی بەهرەمەند ئادەم مستەفا جەمیل سازکرد، لەو چالاکییەدا ناوبراو ژمارەیەک پارچە میوزیکی جیاوازی جیهانی و تایبەتی پێشکەشکرد.
ئەم چالاکییە هونەرییە بە مەبەستی پەرەپێدانی بەهرەی هونەری لەنێو قوتابیان و هاندان و داهێنان و پشتگیری لە بەهرە هونەرییەکان ڕێکخرا بوو.
پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی کردن و پێشکەشکردنی قەڵغانی پارێزگای هەولێر و خەڵاتکردنی بەهرەمەند، ستایشی ڕێکخەرانی کرد و جەختی لەسەر گرنگی پشتگیری و پەرەپێدانی چاودێرییە هونەرییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا،کە گرنگە بەردەوام چالاکی جۆراوجۆری هونەری و فەرهەنگی بۆ ئارەزوومەندان ڕێکبخرێت.

