رۆژنامەی ھەولێر

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بڕێکی زۆر پارەیان لەماڵێکدا دزیبوو.

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی راپەڕینی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕی ( ٦۰ملیۆن دینارو ۳۸ هەزار دۆلار) سێ دەفتەرو هەشتا گەڵایان لەماڵێکدا دزیبوو.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین سکاڵای تۆمارکرد کە دزی لەماڵەکەی کراوەو بڕی ( ٦۰ ملیۆن دینارو ۳۸ هەزار دۆلاری ‌‌ئەمریکی) لێدزراوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاری پێویست کۆکرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە هەر دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن، دەستیش بەسەر بڕی ( ۲۸٥٥۰۰ بیست و هەشت ملیۆن و پێنج سەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقی و ۲۷٦۰۰ بیست و حەوت هەزارو شەش سەد دۆلاری ئەمریکی) دا بگیرێت کە هەردوو تۆمەتبار بڕێک لەپارە دزراوەکەیان یابوو بە قاڵبێک ئاڵتون کەبڕەکەی ۱۰۰ گرامەو توانرا دەست بەسەر قاڵبە ئاڵتونەکەشدا بگیرێت..

تۆمەتباران (م، ع، ش – س، ئ ، م )، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤٤ِ) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی