نیشتمانێک خەریکە پاییزت بۆ ئەچنێت

لە پەنجەرەی ژوورەکەم بەولاوە
‎نیشتمانێک خەریکە پاییزت بۆ ئەچنێت
‎ھەوریش
‎بارانییەک بۆ بەرت.
‎ئێوارەیەک
‎پاڵتۆیەک بە دارتەلی کوچەکەدا دەمرێت و
‎ئەڵێن:
‎تۆ عادەتتە
‎لە نیوەدا فەسڵەکان جێبھێڵیت
‎پەنجەرەکان بە مردوویی دابخەیت
‎شەقامیش بەدەم خەتتەکانییەوە لەبیر کەیت.
‎ئەڵێن:
‎گەرەکم بێت یان نا
‎مردن لە خاڵی کۆتایی ئەم دێڕەوە دەستپێدەکات،
‎گەرەکت بێت یان نا
‎ژیان ھەر ھا لە بەر بارانیەکەی بەرتا و
‎لە تاریک و روونی کراسەکەت بەملاوە
‎بستێک خاک نییە تیایدا بگریم
‎ .نیشتمانێک نییە تیایدا بمرم

گوڵباخ به‌هرامی

ھەواڵی زیاتر