هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار وەزیری دارایی بانگهێشت دەکرێت

زیاتر لە 100 واژۆی پەرلەمانتاران بۆ بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی عێراق کۆکراوەتەوە، بۆ ئەوەی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت.

حاکم زاملی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نەجەف رایگەیاند، زیاتر لە 100 واژۆی پەرلەمانتاران بۆ بانگهێشتکردنی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق کۆکراوەنەتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق، هیچ سوودێکی لە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار نەبینیووە.

پێنجشەممەی رابردوو، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، داوایکرد وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن، بەڵام ئەم داوایە  رەتکرایەوە، دواتر لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکاندا، بڕیاردرا گەشتکردن لە عەلی عەلاوی قەدەغە بکرێت.