سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی برا گه‌وره‌ی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداریی گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاوكرده‌وه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا به‌هۆی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حوسێن محه‌مه‌د به‌هائه‌دین برای گه‌وره‌ی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ره‌خۆی له ناوبرا و كه‌سوكاری ده‌كات و ده‌خوازێت له خوای گه‌وره كه دوا ناخۆشییان بێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حسێن محه‌مه‌د به‌هائه‌دينى برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى مامۆستا سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌يان ده‌كه‌م.
هاوسۆز و هاوخه‌ميانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

