رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر .. ئینستیتیوتی فەرەنسی کۆنسێرتێکی تایبەتی بە بۆنەی جەژنی میوزیک سازکرد

بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، یان برایم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر و سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژمارەیەک لە دبلۆماتکارو رێکخراوو هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی میوزیک، کۆنسێرتی تایبەتی بە بۆنەی رۆژی جیهانی میوزیک ئەنجام دا.

لەم چالاکییەدا، هونەرمەندان ژمارەیەک پارچەی میوزیکی جیاواز و گۆرانیان پێشکەش کرد،کە پەسەند و سەرنجی ئامادەبووانی راکێشا.

ئامانجی ئەم کۆنسێرتە بریتی بوو لە پشتگیری لە هونەر و میوزیک و دروستکردنی کەشێکی کەلتووری و هونەری هاوبەش .

شایەنی باسە جەژنی میوزیک یەکێکە لە گرنگترین بۆنە کەلتوورییەکان و هەموو ساڵێک لە زۆر وڵاتدا بە شێوەیەکی تایبەت ئامادەسازی بۆ دەکرێ و بە چالاکی هەمەجۆر بەرێوەدەچێت ..