رۆژنامەی ھەولێر

پاپا سەردانی ژوورە مێژووییەكەی ریال مەدریدی كرد

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

پاپا لیۆی چواردەم سەردانی ئیسپانیای کرد و لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید پێشوازی لێکرا، پێرێز بە پێكەنینەوە پێی گوت لە 2027 وەرەوە نازناوێكی گەورەمان بردووەتەوە.

پاپا لیۆ سەردانی ئیسپانیای کرد و بە شەقامەکانی مەدریددا گەڕاو لەلایەن خەڵکی ئەم شارە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا،
دواتر پاپا سەردانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی کرد و لەلایەن پێرێزەوە پێشوازی لێکرا، دواتر سەرۆکی ریال مەدرید پاپای بردە ژووری دەستکەوتەکانی ریال مەدرید و جامەکانی نیشاندا، بەتایبەتی ئەو ژوورەی كە 15 نازناوی چامپیۆنزلیگی تێدا ریز كراوە، دواتر چووە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ؟
پێرێز درێسێکی ژمارە (1)ـی ریال مەدریدی پێشکەشی پاپا لیۆ کرد نووسرابوو رۆبێرتی پرێڤۆست.
رۆژنامەنووسان پرسیاریان لە پاپا کرد هاندەری بارسێلۆنای یاخود ریال مەدرید. لە وەڵامدا پاپا گوتی: سەرجەم تیپ و یانەکان بە هی خۆم دەزانم، بەڵام لای من ریال مەدرید جیاوازترە لە سەرجەم تیپەکان.
فلۆرێنتینۆ پێرێز لە گفتوگۆیەكی گاڵتەئامێزدا بە پاپا لیۆی گوت ساڵی داهاتوو سەردانمان بكەوە و نازناوی دیكە لە ژووری دەستكەوتەكانی ریال مەدرید زیاد دەكەن.