پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بەكورتی بە كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ئایا بڕیارە نادەستوورییەکەی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمان بوو؟
لای هەندێک لە سیاســـییەکانی خۆمان بڕیـــاری داداگای باڵای فیدراڵی جێگەی سەرسوڕمان بوو، بەڵام من سەرمسوڕماوە لەو سەرسوڕمانەیان. با بزانین چۆن! هەموومان دەزانین بەشـــێکی زۆری کاربەدەســـتانی ئەمـــڕۆی عێراقی فیدراڵ بڕوایـــان بە فیدراڵیزم نییە و بۆیان بکرێت نەک تەنیا دەســـتوور ناهێڵن، بەڵکو شـــێوازی حوکمڕانی سەد ســـاڵە لە کوردســـتاندا دەگێڕنەوە. ئەو کارەساتانەی دوای ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 ڕوویان دا، نموونەی نوێی ئەو جۆرە بیرکردنەوە و ڕەفتارانەن. کەواتە لە ڕووی سیاسییەوە دەبێت هەوڵەکانی بەغدا بو کەمکردنەوەی دەســـەڵاتەکانی هەولێر جێگەی سەرسوڕمان نەبێت و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش
ڕەفتار بکەین و خۆمان ڕێک بخەین. هەندێـــک دەڵێـــن چاوەڕێمان نەدەکرد کە دادگای باڵای فیدراڵ بەو شـــێوەیە
دەستووری فیدراڵی پێشێل بکات و بڕیارێکی لەو چەشنە دەربکات. ئەو بەڕێزانە، بە داخەوە، ئاگاداری بڕیارەکانی پێشـــووتری ئەو دادگایە نین کە لە یەکێکیاندا کیانـــی هەرێمی هەڵوەشـــاندۆتەوە و نە لێـــرە و نە لە بەغدا، بە وشـــەیەکیش
ناڕەزاییمان دەرنەبڕیوە. دادگای فیدراڵی تەفســـیری چەندین مادەی دەســـتووری کردووە، ئەمەش لە
بڕیارەکانـــی ژمـــارە (155، 157، 160، 161، 162، 164، 165، 166، 167، 168، 171ی ســـاڵی 2019 و 5ی ســـاڵی 2021) دادگای فیدراڵیـــدا هاتووە کە لەســـەر ســـایتەکەیان دانراوە. ئەو مادانەی لەم بڕیارانەدا هاتوون لە 29 خاڵدا تەفسیرکراون و لە خاڵی (1٣)دا هاتوە کە (… سیستەمی فیدراڵی لەسەر بنەمای لامەرکەزیەتی ئیداری دامەزراوە نەک لەسەر بنەمای لامەرکەزیەتی سیاسی). ئەم لێکدانەوەیەی دادگا بۆ دەســـتوور لێکدانەوەیەکی خەتەرە و بێدەنگیمان لەســـەر ئەوە ڕێخۆشکەر بووە بۆ بڕیاری ئەم دواییەی دادگا لەمەڕ دەستووریبوونی یاسای
نەوت و غازی هەرێم. بێدەنگیمان لەمەڕ ئەم بڕیارەی دواییش ڕێگا خۆش دەکات بۆ چەندین بڕیار و
لێکدانەوەی نادەستووری تر لە لایەن هەمان دادگاوە. پێویســـتە لەسەر ئاســـتی سیاســـی (حکوومەت و پارتە سیاســـییەکان) و
لەسەر ئاستی یاســـایی و دەستووری و لەسەر ئاستی جەماوەری پلانی تۆکمەی
بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە سیاسەت و پیلانانە دابنێین