عه‌بدولقه‌هار هه‌ولێری
بۆ به‌رزڕاگرتنی ساڵیادی شۆڕشی مه‌زنی گوڵانی پێشكه‌وتنخواز، لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئەمستردام بە ئامادەبوونی سەرهەد غەفوری و شاندێکی لقی شەش و بەرپرس و کارگێڕانی لیژنەی ناوچە و بەرپرسی ڕێکخراوەکان یادی ٢٦ گوڵانیان پیرۆز کرد.
سەرهەد غەفووری باسی خستە سەر ماهیه‌ت و گه‌وره‌ییەکەی شۆڕشی ٢٦ی گوڵان و ره‌هه‌نده‌كانی هەڵگیرسانی، دواتر سەگڤان ساڵح، باسێکی تێروتەسەلی ده‌رباره‌ی ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م شۆڕشه خسته روو، پاشان بیرەوەری ئەو شۆڕشە لە لایەن هەڤاڵانەوە پێشکەش ئاماده‌بووان کرا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م بیره‌وه‌ریه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه كۆكبوون كه‌وا شۆڕشی گوڵان یەكێك بوو له گرنگترین قۆناغه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد، كه له ٢٦ی گوڵانی ساڵی ١٩٧٦ ده‌ستی پێ كرد و بوو به ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێی تێكۆشان دوای پیلانگێری دژ به شۆڕشی ئەیلوول. ئه‌م شۆڕشه هیوای نوێی به گه‌لی كورد به‌خشی و ڕۆحی خه‌بات و بەرگریی زیندوو كرده‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و مێژوویی له ڕێكخستن و به‌رده‌وامكردنی شۆڕشی گوڵاندا بینی. به سه‌ركردایه‌تیی مەلا مستەفا بارزانی و دوای ئه‌ویش به هه‌وڵ و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌كان و كادر و ئه‌ندامانی پارتی، شۆڕشه‌كه توانیی سه‌رله‌نوێ ڕێگای خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بگرێته به‌ر.
گرنگیی شۆڕشی گوڵان له‌وه‌دایه كه نه‌یهێشت مافی گه‌لی كورد و داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌ناو بچن، به‌ڵكو هۆكاری پاراستنی ناسنامه و یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد بوو. هه‌روه‌ها بناغه‌ی قۆناغه‌كانی دواتری خه‌باتی كوردستانی دانا، تاكو گه‌یشتن به ده‌ستهێنانی هه‌رێمی كوردستان و دامەزراندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆیی فیدراڵی.
پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و قۆناغه‌دا به گیانفیدایی و خۆڕاگری، نموونه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و خه‌باتیان پیشان دا و ناویان به شەرەف له مێژووی خه‌باتی كوردستاندا تۆمار كرد.

