ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارێكدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و سهروهريى وڵات‌دا کردەوە.
هه‌ردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەروەها دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدايان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان به پێويست زانى.
دوایين پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیرى.
هه‌ر له ديدارهكهدا، يان برێم كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده بوو.

